كۆمپانیای (گارێکس)ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، مووچه‌ی كرێكارانی پاككردنه‌وه لە 400 هەزار دیناره‌وه بۆ 250 هەزار دینار كه‌م دەکاتەوە، ئەمەیش ناڕەزای کرێکارانی سنوورەکەی لێ کەوتووه‌ته‌وه.
عومەر حاجی گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین بە "وشە"ی ڕاگه‌یاند، کۆمپانیای (گارێکس) کە کاری پاککردنەوە لە دەڤەری ڕاپەڕین ئەنجام دەدات، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم ساڵانە گرێبەست نوێ دەکاتەوە، ئەم ساڵ له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستەکەی له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كانی، كۆمپانیاكه كرێیه‌كه‌یانی كه‌م كردووه‌ته‌وه له 400 هه‌زار دیناره‌وه و بۆ 250 هه‌زار دینار.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و كرێیه زۆر كه‌مه و باری بژێوی و گوزه‌رانی كرێكاران ناکات، بۆیه له‌ڕێگای قایمقامییه‌ت و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانییه‌وه، به‌دواداچوونی پێویست دەكه‌ین، تا كرێكه‌یان وه‌ك پێشووتر لێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى گرێبه‌ستى نێوان شاره‌وانى و ئه‌و كۆمپانیایه پێویسته مووچه‌ى كرێكاران 400 هه‌زار دینار بێت.
وشە/ شادان بەکر