به‌پێی دواین زانیاری پاش شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 16ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گه‌نجێك به تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له گوشتنه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا‌و چه‌كیش له‌ماڵه‌كه‌یدا گیراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆی تشرینی دووه‌م، هیوا ره‌شید، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقوقی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له گوندی دارای ناوچه‌ی سنوری شارۆكه‌ی داقوق، پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 16ی به‌ناوی (شێركۆ محه‌مه‌د ئه‌مین) ته‌قه‌ی لێكراو به‌سه‌ختی بریندار كرا پاشتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كرا له نه‌خۆشحانه‌ی ئازادی كه‌ركووك گیانى سپارد و شه‌هید بوو.
گووتیشی، به‌تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له كوشتنی ئه‌و گه‌نجه پێشمه‌رگه‌یه، هاوڕێیه‌كی به‌ناوی (زیره‌ك ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی ) ده‌ستگیر كراوه كه هاوكات دراوسێی یه‌كترن.
ڕوونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقی له لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ گه‌نجه ده‌ستگیر كراوه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، باوكی گه‌نجه‌كه پێشمه‌رگه‌ی پارتییه و قوربانیه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ك له‌ماڵی تۆمه‌تباره‌كه گیراوه.
نزیكه‌ی 650 ماڵ له گوندی دارای سه‌ربه داقوق هه‌ن و سه‌رجه‌میان له نه‌ته‌وه‌ی كوردن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی