به به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو، له‌مساڵدا رێژه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له‌سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن كه‌می كردووه و به‌گوته‌ى به‌رپرسێكى ئافره‌تانیش هۆكاره‌كانى بۆ كاریگه‌رى میدیاكان و هۆشیاربوونه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه و گرنگى ڕێزگرتن له ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مینا عه‌لى، به‌رپرسى ناوه‌ندى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێشكه‌وتنى ژنان له پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به به‌راورد به‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى تر‌ى پێنجوێن، تاڕاده‌یه‌كى زۆر، توندوتیژى دژى ژنان كه‌متربووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش هۆكاره‌كه‌ى پێوه‌ندى هه‌یه به كاریگه‌رى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌ریان.
زیاتر گوتى، مانگانه چه‌ندان چالاكى و خولى تایبه‌تمان له بواره‌كانى ته‌ندروستى و درومان و خولى تر بۆ نانى پێنجوێن كردووه‌ته‌وه، و له‌داهاتوویشدا ده‌یكه‌ینه‌وه، كه تیایدا ڕێژه‌یه‌كى باشى ژنان به‌شداربوون، له‌ناو خوله‌كانیشدا باس له‌بایه‌خ و گرنگى ڕ‌ۆشنبیرى و هۆشیارى ژنان ده‌كه‌ین له‌بواره جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه.
له كۆتایدا گوتى، ئه‌گه‌ر ساڵانى ڕابردووتر مانگانه چه‌ند حاڵه‌تێكى توندوتیژى هه‌بووبێت ئه‌وا ئێسته به‌چوار مانگ جارێك حاڵه‌تێكى وه‌ها نابینین له‌ناوچه‌كه‌ماندا.
به‌پێى ئامارێكى نووسینگه‌ی شاره‌زووری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان، كه وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت دراوه‌ته "وشه"، تێدا هاتووه، "له‌ماوه‌ى 10 مانگى ئه‌مساڵدا واته ڕێژه‌ى توندوتیژى كه به‌رانبه‌ر ژنان له‌سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى تۆماركراوه، كه‌متر بووه له 30 حاڵه‌ت، له‌كاتێكدا له‌ساڵى ڕابردوودا ڕێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 40 حاڵه‌تى توندوتیژى.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ی 96 كلیۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ى 50 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى