به‌پێى شاره‌زایانى خۆراك 13 جۆر ڤیتامین هه‌ن كه له‌ش پێویستییه‌تى و پێویسته له ژه‌مه‌كاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى و ته‌ندروست بمێنێته‌وه. ئه‌م ڤیتامینانه ده‌كرێن به دوو كۆمه‌ڵه‌وه له رووى پێكهاتن و شێوازى توانه‌وه‌یان له له‌شدا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دوو جۆر توانه‌وه‌ى ڤیتامین هه‌یه ئه‌ویش یان له ئاودا ده‌توێنه‌وه یان له چه‌وریدا.
ئه‌و ڤیتامینانه‌ى كه‌له ئاودا ده‌توێنه‌وه ئاسانترن له‌و ڤیتامینانه‌ى كه له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه، چونكه ته‌نیا دوو ڤیتامین هه‌یه كه‌له ئاودا ده‌توێنه‌وه ئه‌وانیش ڤیتامین سى و كۆمه‌ڵه‌ى ڤیتامین بین. هه‌شت جۆرى جیاوازى ڤیامین بى هه‌یه هه‌موو جۆره‌كانى ڤیتامین بى له ئاودا ده‌توێنه‌وه. شاره‌زایانى پزیشكى ده‌ڵێن خواردنى ڤیتامین سى و جۆره‌كانى ڤیتامین بى به‌كارنه‌هاتوو به به‌رده‌وامى له لایه‌ن گورچیله‌كانه‌وه ده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ى له‌ش. ئه‌گه‌ر برێكى زیاد له‌م دوو جۆره‌ى ڤیتامین بخورێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له رێگه‌ى میزه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش، بۆیه باشتر وایه ئه‌و ڤیتامینانه به‌كاربهێنرێت كه‌له ئاودا ده‌توێنه‌وه.
ئه‌و ڤیتامینانه‌ى كه‌له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه
چه‌ند جۆرێك ڤیتامین ده‌گرێـته‌وه كه ته‌نیا توانایى توانه‌وه‌یان له چه‌وریدا هه‌یه باشتر وایه ئه‌م جۆره ڤیتامینانه له رێگه‌ى خۆراكه‌وه به‌كاربهێنرێت نه‌ك به‌شێوه‌ى به‌هێزكه‌ر و كه‌پسول، چونكه زیان به سیسته‌مى هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى خیرا ئه‌م ڤیتامینانه بمژرێت.
ئه‌و ڤیتامینانه‌ى كه له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه وه‌كو A, D, E و K.ئه‌م جۆره ڤیتامینانه له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه ناتوانرێت له رێگه‌ى گورچیله‌كانه‌وه ده‌ربدرێت له خانه‌ى چه‌ورى له‌شدا كۆده‌كرێنه‌وه و دووباره تا جارێكى تر له لایه‌ن له‌شه‌وه به‌كارده‌هێنرێنه‌وه.
كام جۆرى ڤیتامین باشتره له رێگه‌ى خۆراكه‌وه بخورێت؟
ئه‌و ڤیتامینانه‌ى كه له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه باشتر وایه له رێگه‌ى خۆراكه چه‌وره‌كانه‌وه به له‌ش بگات، چونكه ده‌توانرێت به‌ئاسانى بمژرێت له‌لایه‌ن له‌شه‌وه، له‌ش نزیكه‌ى %70 له‌ئاو پێكدێن ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ ئه‌و ڤیتامینانه بخورێت كه‌له ئاودا ده‌توێنه‌وه، باشتر وایه ڤیتامین سى نه‌خورێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ كاتێك دڵه‌كزێ یان كێشه‌ى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده‌ت هه‌بوو چونكه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترش زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆى نارێكى كۆئه‌ندامى هه‌رس، له‌م حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان بخورێت ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كى كۆئه‌ندامى هه‌رست نه‌بوو ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ بخورێت.
باشترین كات بۆ خواردنى ڤیتامینه‌كان به‌یانیانه.
به‌پێى شاره‌زایانى خۆراك پێدان، بیرۆكه‌یه‌كى باشه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو جۆرى ڤیتامینى له چه‌وریدا تواوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤیتامینانه‌ى كه‌له ئاودا ده‌توێنه‌وه له دوایى ژه‌مى به‌یانى بخورێت، چونكه له‌م كاتدا چالاكى له‌ش زۆره و به‌شێوه‌یى خێراتر ڤیتامینه‌كه له لایه‌ن له‌شه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
نابێت ڤیتامین C له‌گه‌ڵ B له شه‌واندا بخورێت، چونكه ئه‌گه‌رى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده زیاد ده‌كات وه ڤیتامین B ئه‌گه‌ر له شه‌ودا بخورێت ده‌بێته هۆى خه‌وزران و ده‌ماره‌كانى له‌ش چالاكیان زیاد ده‌كات.