ژنه ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگ "به‌یان عوسمان" ناسراو به "وه‌نه‌وشه"، دوای دابڕانێكی زۆر له‌ڕێی ئه‌كاونتێكی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به جوانییه‌كه‌ی ته‌واوی ناوه‌نده هونه‌ری و لاپه‌ڕه هونه‌رییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
به‌یان عوسمان كه به خوێن شیرینییه‌كه‌ی ناسراوه، له ساڵی 1988 له سلێمانی له‌دایك بووه و به‌هۆی به‌شداریكردنی له درامای "گه‌رده‌لوول" و فیلمی "شیرین"، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.
خانمه هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمان له‌ڕێگه‌ی واڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌به‌شی ستۆریی وێنه‌یه‌كى نوێی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌شێك له هه‌وادارانى به جوانترین ڕووخسار باسی ده‌كه‌ن و به شێكیشان به خانمه ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود مۆنیكا بلووچی ده‌چوێنن.
به‌یان یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی، له دوای ڕۆڵی له درامای "گه‌رده‌لوول" به كه‌سایه‌تیی "وه‌نه‌وشه" ناسرا، ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری نوێی نییه.
بەیان ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه سێ ساڵه كوردستانی جێ هێشتووه و پێشتریش كه لێره بوو دوو ساڵ خۆی له چاوی كامێرا‌كان به‌دوور گرت.
به‌یان عوسمان كه له ساڵی 2009 به جوانییه‌كه‌ی ناوی ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له درامای گه‌رده‌لوول كرد، هه‌ر له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی له كوردستان گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێلی به‌ناوی ئه‌وەوە ناو نراوە. وه‌نه‌وشه ئێستە له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ئه‌م خانمه له‌م ده‌ركه‌وتنه نوێیانه‌یدا شێوه‌ی جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت و پێ ده‌چێت كێشی دابه‌زاندبێت.