ساڵانێكی زۆره له لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه و دواتر به ناو هه‌موو دنیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی سه‌ڵت یان سینگڵه‌كانه و به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆیان ده‌بێته پشوو.
له لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه، له كۆنه‌وه
11ی تشرینی دووه‌م كراوه به ڕۆژی جیهانیی سینگله‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، چونكه له مێژووه‌كه‌دا ته‌نیا ژماره یه‌ك هه‌یه و ئه‌مه‌ش هه‌ر له شێوه‌ی سینگله‌كان ده‌چێت كه هه‌میشه ته‌نیان و یه‌كن.
ئه‌م ڕۆژه له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا پشووی فه‌رمییه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆن له‌م ڕۆژه‌دا سینگل بوون و ئێسته خۆشه‌ویستیان هه‌یه، هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و زۆرترین ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری له‌م ڕۆژه‌دا ڕوو ده‌دات.
بازاڕه ئۆنلاین و ئۆفلاینه‌كان قه‌ره‌باڵغ ده‌بن، خه‌ڵك له‌م ڕۆژه زیاتر حه‌زیان له خۆ ده‌رخستنه و پێداویستییه گرنگه‌كانیشیان له‌م ڕۆژه‌دا ده‌كڕن.
به‌شێكی زۆر له بازاڕه‌كان داشكانی گه‌وره بۆ سینگله‌كان ده‌كه‌ن و وه‌ك جه‌ژنێك مامه‌ڵه‌یان له‌م ڕۆژه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌موو پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك تویته‌ر، فه‌یسبووك و ئینستاگرامیش، زۆربه‌ی سینگله‌كان له‌ژێر هاشتاگی #ڕۆژی_جیهانیی_سینگل پۆستیان كردووه و بابه‌ته‌كه‌یان زیاتر بڵاو كردووه‌ته‌وه.