جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له كۆی 75 گوندی سنووری ماسته‌رپلانی شاری سلێمانی، 23 گوندیان نه‌خشه‌كانیان ته‌واو بووه. داوایش ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی نه‌خشه‌ی گونده‌كانیان ته‌واو بووه به په‌له سه‌ردانی شاره‌وانیی سلێمانی بكه‌ن.
ئاكۆ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به"وشه"ی راگه‌یاند، "له‌و 75 گونده‌ی كه‌وتوونه‌ته سنووری ماسته‌رپلانی شاری سلێمانییه‌وه، تا ئێسته 23 گوندیان نه‌خشه‌یان بۆ كراوه و خاوه‌نی زه‌وییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كانیان فۆرمیان نییه، مامه‌ڵه‌ی بۆ بكه‌ن و دوا واده‌ش بۆ ئه‌و هه‌نگاوه كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه".
عه‌لی زیاتر گوتی،: "پێویسته له‌سه‌ر 23 گونده‌ی ئێسته كاری نه‌خشه‌كانیان به‌كۆتا هاتووه، فۆڕم بۆ زه‌وییه‌كانیان ئاماده بكه‌ن، هه‌ر كاتیش بڕیاری تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه درا، ئه‌وا له زووترین كاتدا زه‌وییه‌كه‌یان بۆ تاپۆ ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی رێكاره یاساییه‌كان ده‌بێت".
روونی كرده‌وه، "به‌شێك له‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری ئه‌و 23 گونده‌دان فۆڕمیان هه‌یه و گرفتیان نییه، هه‌ر كاتیش بڕیارێك ده‌ركرا، ئه‌وا زه‌وییه‌كانیان بۆ تاپۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی و ئیداری‌یان نه‌بێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی شاره‌وانیی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و 52 گونده‌ی كه تا ئێسته هیچیان بۆ نه‌كراوه، ئه‌وه ده‌خاته روو كه "بۆ ئه‌وانیش له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی كاریان بۆ بكه‌ین و نه‌خشه‌یان بۆ بكێشرێت". ئه‌وه‌یشی دركاند كه گونده‌كان ده‌كه‌ونه سنووری شاری سلێمانی و راپه‌ڕین و تاسڵووجه و به‌كره‌جۆوه.
سلێمانی ـ هه‌ستیار