بۆ قژ و پێستت ماسكی زەیتی زەیتوون دروست بكەن

:: PM:04:59:11/11/2018 ‌
زەیتی زەیتوون پێكهاتەیەكی سرووشتی بەناوبانگە زیاتر بۆ سەرچاوەی جوانكاری بەكاردەهێنرێت، چەندان سوودی تەندروستی جۆراوجۆری هەیە بەتایبەتی بۆ پێست و قژ.

زەیتی زەیتون شێداركەرەوەیەكی گرنگە بۆ قژ رێگە لە زیانەكانی پێستی سەر و قژ دەگرێت و بریسكەیكی زیاتر بە قژ دەدات و دەتوانیت بەم چەند ریگایە لەرێگەی زەیتی زەیتوونەوە قژت تەندروست بكەیت و رێگە لە شكان و ئالۆزی قژت بگریت.

یەكەم: زەیتی زەیتوون و ئاڤۆگادۆ بۆ رێگریكردن لە شكانی قژ
ئەم ماسكە لە سێ‌ پێكهاتە پێك دێت ئەوانیش زەیتی زەیتوون و هەنگوین و ئاڤۆگادۆیە، ئاڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی  و ڤیتامین ئی و پرۆتین رێگە لە وشكی قژ دەگرێت. هەروەها هەنگوین یارمەتی نەرمكردنەوەی قژ دەدات و رێگە لە دەستدانی ئەو تەریە دەگرێت كە لە پێستی سەردا هەیە.
دوو بۆ سێ‌ كەوچك زەیتی زەیتوون
یەك كەوچك هەنگوین
یەك ئاڤۆگادۆ
ماست بەپێی ئارەزوو
ئاڤۆگادۆكە بە كەوچك نەرم بكەرەوە و پاشان زەیتی زەیتوون و هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە، هەمووی بەباشی تێكەڵ بكە و دواتر گیراوەكە بدە لە قژت هەر لە پێستی سەرتەوە تا تاڵەكانی قژت، بۆ ماوەی 40 بۆ 45 دەقە بەجێی بهێڵە و دواتر بەشێوەیەكی ئاسایی بە شامپۆو نەرمكەرەوە قژت بشۆ.

دووەم: ماسكی زەیتی زەیتوون و مۆز ۆ قژی وشك
ئەگەر هەستت بە وشكبوونەوەی قژت كرد بەهۆی بەكارهێنانی بۆیەی رەنگكردنەوە یان هەر هۆكارێكی تر ئەوە ئەم ماسكە بەكاربهێنە بۆ قژت.
1: یەك مۆزی پێگەیشتوو، یەك كەوچكی چا هەنگوین چارەكی كووپێك زەیتی زەیتوون پاشان هەمووی بەباشی تێكەڵ بكە.
2: هەموو گیراوەكە بدە لە قژت بەتایبەتی كۆتایی تاڵەكانی قژت. بۆ ماوەی 30 خولەك بەجێی بهێڵە.
3: دواتر بەئاوی گەرم بیشۆ و دواتر شامپۆ و نەرم كەرەوە بەكاربهێنە.
سێیەم: زەیتی زەیتوون و زەیتی گوێز هیند بۆ ئەو قژانەی كە زیانیان پێگەشتووە

زەیتی گوێز هیند یەكێكە لە چارەسەرە سرووشتیە نایابەكان برێكی زۆر خۆراك دەدات بەقژ و ئەو قژانە تەندروست دەكاتەوە كە تووشی زیان بوون بەهەر هۆكارێك بێت. قەبارەی قژ زیاد دەكات و یارمەتی بریسكانەوەی قژ دەدات.
 دوو بۆ سێ‌ كەوچك زەیتی گوێز هیند
دوو كەوچك زەیتی زەیتوون
دوو كەوچك هەنگوین
هەردوو زەیتەكە تێكەڵ بكە كەمێك ئاوێتەكە لەسەر ئاوی گەرم دابنێ‌ هەتا زەیتی گوێزهیندەكە دەتوێتەوە و گەرم دەبن دواتر هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە. هەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە تێكەڵ بكە تا دەبێت بە گیراوەیەكی تەواو دواتر بۆ پێستی سەر و قژت بەكاریبهێنە. 



وشە - ئاوات ئازاد