دوو ڕۆژى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن زانكۆى سلێمانیه‌وه كرا به پشووى فه‌رمى و ئه‌وه‌یش به‌هۆى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى زانكۆكه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، بەبۆنەیی یادی 50 ساڵەی دامه‌زراندن و ئه‌نجامدانی فێشتیڤاڵ له زانكۆی سلێمانی دوو رۆژ پشووى فه‌رمى ده‌بێت.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی زیاتر گوتى، رۆژانی (28 و 29 )ی ئەم مانگە، بەهۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی یادی یۆبیڵی زێڕینی زانكۆی سلێمانی، دەوام لە كۆلێژ‌و بەشەكاندا ناكرێت، بەڵام قوتابیان و خوێندكاران دەتوانن بەشداری لە فێستیڤاڵەكەدا بكەن.
زانكۆى سلێمانى 50 ساڵه دامه‌زراوه و ئێسته چه‌ندان به‌شى بۆ خوێندن تێدایه، زانكۆكه له رووى ریزبه‌ندى زانكۆكان له پێشه‌وه نییه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو گرنگى زۆرى پێ دراوه.