به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی سلێمانی رای گه‌یاند، به‌هۆی بارانبارین و لافاوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هاتوچۆی چه‌ند گوندێك راگیراوه و سێ پردیش ئاو بردوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى دووه/ نۆڤێمبه‌ر، ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارانی به لێزمه و لافاوی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ناوچه‌ی قه‌ندیل و دۆڵی شاورێ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه و رێگاوبانه‌كانیشیان وێران بووه و سێ پردیش رووخاوه.
زیاتر گوتى، تیمه‌كانی رێگاوبانی رانیه سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی رێگاكانن و ئێمه‌یش سه‌ردانمان كردن بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان و هاوكاریمان كردن له رووی سووته‌مه‌نی و ئامێرى پێویست.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی روونى كرده‌وه، له ناوچه‌ی شارباژێڕ و پێنجوێنیش پێوه‌ندیمان پێوه‌كراوه كه رێگای گونده‌كانیان خراپبووه، به‌ڵام خۆیان چاره‌سه‌ریان كردوون و زیانی گه‌وره‌ی نه‌گه‌یاندووه".
جیاواز له ساڵانى پێشوو ئه‌م ساڵ له سنوورى سلێمانى مه‌ترسی دروستبوونى لافاو زیاتر بووه، ئه‌وه‌یش به‌هۆى ئه‌وه ئاماده‌كارى ته‌واو بۆ بارانى به لێزمه له سنووره‌كه‌دا به ته‌واوى نه‌كراوه.
سلێمانی/ هه‌ستیار