هۆكاره‌كانى دروست بوونى به‌ردى زراو چین؟

:: PM:07:09:13/11/2018 ‌
زراو، بریتییە لە ئەندامێکی شێوە هەرمێیی بچووک کە لەلای ڕاستی سک لە ژێر جگەر جێگیربووە.

فرمانی زراو بریتییە لە کۆکردنەوەی زەرداو کە لەلایەن جگەرەوە دەردەدرێ و خەستکردنەوەی پاشان لەکاتی نان خواردندا زەرداو دەردەدرێتە ڕیخۆڵە باریکە بۆ یارمەتیدانی کۆئەندامی هەرس، زەرداو چەوری دەتوێنێتەوە.

له‌وانه‌یه‌ زۆرجار پرسیبێتت كه‌ هۆكارى دروست بوونى به‌ردى زراو چیبیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌یش بزانه‌ كه‌ تاكو ئێسته‌ هۆکارە سەرەکیەکەی نەزانراوە، بەڵام کۆمەڵێ هۆکارە مەترسی هەن کە وا دەکا بەردی زراو دروست ببێ، له‌وانه‌یش:

1. ئەو کەسانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە.

2. ئەو کەسانەی قەڵەون و کێشیان زۆرە.

3. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

4. ئەو کەسانەی کێشەکان و نەخۆشی جگەریان هەیە.

5. لەو کەسانەی کە مێژووی خێزانەکەیان بەردی زراو هەیە.

6. ئەو کەسانەی کە کێشیان لەناکاو و بە ماوەیەکی کەم دادەبەزێنن.

7.  ژنى دووگیان.

مرۆڤ بێ زراو دەژی، بەڵام ئەو کەسانەی زراویان نییە دەبێ پارێزگاری لە خواردنی پڕ چەوری بکەن، چونکە فرمانی سەرەکی زراو بریتییە لە توانەوەی چەوری لەڕێی ئەو زەرداوەی دەری دەدا، بۆیە ئەو کەسانەی زراویان نیە مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاتر وەک لەوانەی زراویان نییە.

هاوكات دەرمانێک هەیە تایبەت بە بەردی زراو، بەڵام زۆر کاریگەر نییە و دەبێ بۆ ماوەی نزیکی شه‌ش مانگ بەکاری بێنی وە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی بەردەکەش هەیە بۆیە تاکە چارەسەر لابردنی زراوە بە نه‌شته‌رگه‌رى.

ئەو بەردە گەورانەی كە رێژەیەكی زۆر كۆلیسترۆڵیان تێدایە، 80%ی بەردەكانی زراو پێكدێنن. دیارترینی نیشانە كە بەردی زراو درووستی دەكات ئازاری سەرووی سكە، بەردی زراو لە گرفتە پزیشكیە باوەكانە. بەشێكی بەرچاو لەوانەی نەخۆشییەكەیان هەیە، هیچ نیشانەیەكیان نییە.


وشە - محەمەد میران