گەورەترین گۆڕستانی داعش دۆزرایەوە

:: PM:06:55:13/10/2016 ‌

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگەی نەینەوا ئاشكرای دەكات كە گەورەترین گۆڕستانی داعشیان لە ناوچەی خەسفە لە پارێزگەكە دۆزیوەتەوە كە پاشماوەی تەرمی هەزاران هاووڵاتی تیادایە و بۆنی شیبوونەوەی تەرمەكان لە دووری چەند كیلۆمەترێك دێت.

سەرچاوەكە لەو بارەوە دەڵێت كە كە چەكدارانی داعش سوودیان لە قۆڵێكی سروشتی لە ناوچەی خەسفە وەرگرتووە كە بەرینی 50 مەتر و قوڵاییكەشی 150 مەتر دەبێت لەژێر زەویدا.

زیاتر گوتی، داعش ئەو قۆڵتەی وەك گۆڕستانێكی بەكۆمەڵ بۆ فڕێدانی تەرمی ئەو هاووڵاتییانە بەكار هێناوە كە رۆژانە دەیانكوژێت، ئاماژەی كرد كە ئەو قۆڵتە سەرەڕای فرەوانییەكەی، بەڵام پڕ بووەتەوە لە تەرم كە بۆنی شیبوونەوەیان لە دووری چەند كیلۆمەترێك لەو شوێنە دێت. 

رێكخراوی داعش لە حوزەیرانی 2014 زۆرینەی پارێزگەكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار و دیالە و بەشێكی كەركووكی داگیر كرد، ئەو خیلافەتی ئیسلامی راگەیاند و یاسا توندڕۆكانی خۆی سەپاند، لەو ماوەیەش هەزاران كەسی كوشت، ئێستەش ئامادەسازی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەكرێ.

وشە/مەوازین نیوز-و: مەحموود ئیسماعیل




وشە - باز ئه‌حمه‌د