پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین هێز و خاوه‌نى زۆرترین كورسیی له په‌رله‌مانى كوردستان جمووجوڵى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه.
پارتى خاوه‌نى 45 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستانه و ده‌توانێ حكوومه‌تى نوێى كوردستان پێك بهێنێت، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" له ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه پارتى ده‌ست به‌سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریان له حكوومه‌تى نوێى كوردستان پێبكات.
هه‌فته‌ى ڕابردوو په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌نجامدا و سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كه‌ى به‌كراوى هێشته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى حزبه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ڕێك ده‌كه‌ون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌بیحه گه‌ردى ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پارتى ئیتر ده‌ست به گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكوومه‌ت ده‌كات و شاندى تایبه‌تمه‌ند له‌و باره‌یه‌وه پێكده‌هێنێت.
روونیشى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆتاى هاتنى گفتوگۆكان په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بێت ئه‌و حزبه سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات جگه له‌و حزبانه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆیان داخستووه و بڕیاریانداوه چوار ساڵى داهاتوو ئۆپۆزسیۆن بن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پێكهاته‌كان ئه‌و لایه‌نانه ده‌بن كه پارتى زووتر سه‌ردانیان ده‌كات.