له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندی بیری گاز، كارمه‌ندێكی بیانی خنكاو دوانی تریش دۆخی ته‌ندروستیان تێكچووه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 16ی تشرینی دووه‌م هه‌واڵی خنكانی كارمه‌ندێكیان له كیڵگه‌یه‌كی غاز له گوندێكی سنوری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕاگه‌یاند.
ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به "وشه" ڕاگه‌یاند، له گوند توركه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمپانیا بیانیه‌كانه‌وه گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بیره گازیه‌كان به‌رده‌وامه، له چوارچێوه‌شدا سه‌عات دووی ئه‌م شه‌و كارمه‌ندێكی بیانی به ڕه‌گه‌ز كه‌نه‌دی گیانی له‌ده‌ستداوه.
گووتیشی، سه‌رباری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه‌ناوی (ئێدری) بووه له‌دایك بووی ساڵی 1985 دوو كارمه‌ندی تریش له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆكاری ده‌رپه‌ڕینی له‌ناكاوی گاز له بیره‌كه دۆخی ته‌ندروستیان تێكچووه.
زیاتر گووتی، ئه‌مڕۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌دۆخی ته‌ندروستیان تێكچوو بوو، یه‌كێكیان كورد ئه‌وی تریان ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاره‌كانیان، له ئاماده‌كاریدان بۆ ناردنه‌وه‌ی ته‌ره‌مه‌كه‌ی بۆ وڵاتی خۆی.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی شارۆكه‌كه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاری بیانییه له‌مساڵدا له‌ناوچه‌كه‌یان، هاوكات هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌گه‌ڕانده‌وه كه‌وا كرێكاره‌كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی نه‌به‌ستووه له‌كاتی كاره‌كه‌ی.
ئەو ڕووداوەیش لەکاتێکدایە سنوری چەمچەماڵ بەیەکێک لە شوێنە گرنگەکانی غاز دادەنرێت لە دنیادا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی