به‌هه‌مانشێوه‌ى مێشك، كۆئه‌ندامى هه‌ناسه به به‌رده‌وامى هه‌موو رۆژیك كار ده‌كات، ئه‌م سیسته‌مه به‌رپرسه له به‌خشینى ئۆكسجین بۆ له‌ش، زۆركات سییه‌كان تووشى نه‌خۆشى ده‌بن به‌هۆى كه‌ڕوو، تۆز، زینده‌وه‌ره زیانبهخشهكانهوه و تواناى چوونه ناو له‌شیان هه‌یه.
سییه‌كان فشارى رۆژانه كاریان تێده‌كات وه‌ك پیسبوونى ژینگه و ژه‌هراویبوون، ئه‌مانه باشترین جۆرى ئه‌و خۆراكانه‌ن كه ته‌ندروستى سییه‌كان باشتر ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكان، ره‌نگه له‌باره‌ى سوودهكاتى سه‌وزه زۆرمان بیستبێت و كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر لابردنى ژه‌هرى جگه‌ر، چونكه سه‌وزه گۆگردى تێدایه له‌گه‌ڵ دژه ئۆكسید توانای كردنه ده‌ره‌وه‌ى ژه‌هرى هه‌یه. سه‌وزه پڕ گه‌لاكان وه‌ك برۆكلى، كهلهرمى پێچاوپێچ و قه‌رنابیت.
دووه‌م: كارۆته‌نۆیدس، ده‌توانرێ بۆ ڤیتامین دى بێته گۆڕین كاتێك خۆراك ده‌خۆین و به‌ئاسانى هه‌رس ده‌كرێت، بوونى ڤیتامین ئه‌ى مه‌ترسییه‌كانى هه‌ناسه‌ته‌نگى و هه‌ستیارى كه‌م ده‌كاته‌وه، باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه كارۆتهنۆیدسیان تێدایه وه‌ك پڕته‌قاڵ، بیبه‌رى سوور، گێزه‌ر.
سێیه‌م: ترشى چه‌ورى، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ترشى چه‌وریان تێدایه، به‌سوودن بۆ ته‌ندروستى له‌ش، هه‌روه‌ها ته‌ندروستى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه ده‌پارێزن، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ترشى چه‌وریان تێدایه رێ له نه‌خۆشییه‌كانى هه‌ناسه‌ى درێژخایه‌ن ده‌گرن، زیاترین ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ترشى چه‌ورى وه‌ك گوێز، تۆوى كه‌تان، ماسیى سه‌له‌موون.
چواره‌م: ئه‌و خۆراكانه‌ى كه فۆلاتهیان تێدایه، فۆلاته شێوه‌یه‌كى سروشتى ترشى فۆلیكه، له لایه‌نى پزیشكییه‌وه سه‌لمێنراوه كه رێ له شێرپه‌نجه‌ى سى ده‌گرێت، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به فۆلاته به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جگه‌ره‌كێشن وه‌ك سپێناخ، چه‌وه‌نده‌ر.
پێنجه‌م: ئه‌و خۆراكانه‌ى كه پڕن له ڤیتامین سى، ڤیتامین سى یارمه‌تى سییه‌كان ده‌دات كه كار زیاتر بكه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین بۆ ته‌واوى له‌ش. زۆر خۆراك هه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆكسجین وه‌ك میوه ترشه‌كان، كاڵه‌ك، بیبه‌رى شیرین. ئه‌و خۆراكانه‌ى كه باس كران به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌ندروستى سییه‌كان باشتر ده‌كه‌ن و یارمه‌تى له‌ش ده‌ده‌ن به دروستى و به‌هێزى بمێننه‌وه.