چەند بڕیارێك بۆ ڕاوكردن دەرچوو

:: PM:12:30:19/11/2018 ‌
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك بۆ ڕاوكردن و مۆڵەتی ڕاوكردن دەردەكات و ئاشكرای دەكات مۆڵەتی ڕاوكردن تەنیا بۆ یەك وەرزە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ـی تشرینی دووەم، دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا چەند بڕیارێكی بۆ ڕاوكردن بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، مۆڵەتی راوكردن تەنها بۆ یەك وەرزە و مۆڵەتەكەش تەنیا بۆ یەك جۆر لە ئاژەڵی كێوی یان باڵندە دەبێت.

 دەستەی ژینگە ئاشكرای كردووە، لە وەرزی یەكەمی راودا كەو و سوێسكە لە یەكی حوزەیران تا یەكی تەممووز دەبێت لە هەموو ساڵێكدا، لە وەرزی دووەمیشدا راوكردن لە یەكی كانوونی یەكەم تا یەكی شوباتی هەموو ساڵێك دەبێت و راوكردنی كەروێشك لە یەكی تشرینی یەكەم تا یەك شوباتی دەبێت. 

ئاماژە دراوە ڕاوكردن بەشەو قەدەغەیە و لەسەر ڕووبار و كانیاوەكانیش ڕاوكردن نابێ بكرێت، بۆ ڕاوكردنی كەروێشكیش تەنیا تاژی بەكار دەهێنرێت و بۆ كەو و سووسكەش تەنیا داو بەكار دێت.

دەستەكە قڕكردن و لەناوبردنی بەكۆمەڵ لەڕێی كارەبا و ژەهر قەدەغە كردووە بەهەموو شێوەیەك.





وشە - رامیار جەواد