سێ نەخۆشخانەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین كران بە فێركاری

:: PM:02:07:19/11/2018 ‌

بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێ نەخۆشخانەی گشتی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین كران بە نەخۆشخانەی فێركاری.

تەها محەمەد گوتەبێژی تەندروستی گشتی ڕاپەڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "دوای داواكاری و هەوڵێكی زۆری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەم ھەریەك لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی ڕانیە، لەگەڵ نەخۆشخانەی نوێی شەھیدانی قەڵادزێ، بۆ نەخۆشخانەی فێركاری گۆڕان و لەمەودوا دەكرێن بە سەنتەری لاوەكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییە جیاوازەكان.

جێی باسە پێشتر ئەو نەخۆشخانانە تەنیا بۆ چارەسەری پزیشكی بەكار دەهێنران و شوێنێك نەبوو بۆ ئەو قوتابییانەی دەیانەوێ خول ببین و لە ماستەر بخوێنن.

بەگوتەی بەرپرسەكە، سەرجەم كارمەندە پزیشكییەكان لەمەودوا لەو نەخۆشخانە فێركارییانە خول دەبینن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانیارییە پزیشكییەكان، هاوكات ژمارەی پزیشكەكانیش لەو نەخۆشخانانە زیاد دەكرێن. تەها محەمەد ئەمە بە دەستكەوتێكی گەورە بۆ سنوورەكەیان هەژمار دەكات.

ڕاپەڕین/  شادان بەكر



وشە - سلێمان تاشان