ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، له سۆران گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر پێنه‌دانى نه‌وت به قوتابخانه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ژار ماهیر چالاكوانى مه‌ده‌نى له سۆران و یه‌كێك له به‌شداربووانى گردبوونه‌وه‌كه به " وشه "ى راگه‌یاند، تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی پێویستی بۆ قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆكان دابین نه‌كردووه، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه ساڵى ڕابردوویش نه‌وت به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان دابه‌ش نه‌كرابوو له‌لایه‌ن كه‌سوكاری قوتابی و خێرخوازانه‌وه نه‌وت بۆ به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان دابین كرا.
ڕوونیشى كرده‌وه كه داوا كارن له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به‌زووترین كات نه‌وتی پێویست بۆ قوتابخانه‌كان دابین بكه‌ن. ئه‌گینا وه‌ك ئه‌و گوتى، هه‌ڵوێستى تریان ده‌بێت.
هاوكات حیكمه‌ت سه‌لمان سه‌رپه‌رشتیارى بنه‌ڕه‌تى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند، ده‌ڤه‌رى سۆران به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیاى ماوه‌ى یه‌ك مانگ به‌ر له هه‌موو ناوچه‌كانى تر سه‌رماى لێ په‌یدا ده‌بێت، تا ئێسته چه‌ندان جار داواكاریمان كردووه بۆ دابه‌ش كردنى نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌مان، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
ته‌نیا له سنوورى به‌ڕێوه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران، 236 قوتابخانه‌ی هه‌یه له‌و ژماره‌یه‌شدا 24 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و 16 دواناوه‌ندی و 186 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا 10 باخچه‌ی منداڵانی لێیه.
سۆران له رووی كارگێریه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، به دووری 110 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر و ناوچه‌یه‌كى شاخاویه و رێژه‌ی دانیشتووانی زیاتر له 200 هه‌زاره كه‌سه.
سۆران/ مورشید برادۆستی