محه‌مه‌دى حاجى محموود سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان سه‌تان په‌ڕاوى بۆ رووداوه‌كانى كوردستان ته‌خان كردووه و هه‌موو رووداوه‌كانیش ئێسته لاى ئه‌و به تۆمار كراوى ماونه‌ته‌وه.
په‌یامنێرى "وشه" سه‌ردانى محه‌مه‌دى حاجى محموود ده‌كات هه‌موو ئه‌و په‌ڕاوانه ده‌بینى كه ئه‌و بۆ تۆماركردنى رووداوه‌كانى كوردستان ته‌رخانى كردوون.
محه‌مه‌دى حاجى محموود لە یەکەم ساتی بوون به پێشمەرگەی لە ساڵی ۱۹۷٦ وە ڕۆژانە بیرەوەرییەکانی تۆمار کردووە تا ئێستەش ڕۆژانە تۆماری ڕووداو چالاکیەکانی خۆی و کوردستان و دنیا دەکات.
لەبارەی نوسینی بیرەوەریەکانەوە محه‌مه‌دى حاجى محموود ده‌ڵێت، ئەوەی من نووسیومە بەچاوی خۆم بینیومە و وەک خۆی تۆمار كراوه.
پێشتر لە ئەنجامی نووسینی ئەو بیرەوەریانەی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود کتێبێكى چوار بەرگی قەبارە گەورەی لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆژ ژمێری پێشمەرگەیەک ) چاپ کردووە کە تەواوی بەسەرهات و ڕووداو چالاکییەکانی تێدابوو، ئێسته‌یش سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ بەرگی پێنجه‌مى ئه‌و كتێبه کە ڕووداوەکانی لە ساڵی ۱۹۹۷ دەست پێ دەکات تـا ساڵی 2003.
خورماڵ/ شەفیق بانیشاری