لە چەند رۆژی ڕابردوو بەهۆی بارانێكی زۆرەوە لافاو چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 10 هاووڵاتیى گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان خانووش ژێر ئاو كه‌وتوون، به‌هۆیه‌وه له پارێزگاى واست كرا به پشووى فه‌رمى.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى تشرینى دووه‌م به‌هۆی تێكچوونى كه‌شو هه‌وا، له پارێزگاری واست، بڕیاردرا سبه‌ینێ له شاره‌كه‌دا پشووى فه‌رمى بێت.
نووسینگه‌ی
پارێزگاری واست له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، كه‌وا به له‌به‌ر چاوگرتنی زانیارییه مه‌یدانییه‌كان و به‌هۆی بارودۆخی ناسه‌قامگیری كه‌شو هه‌واوه بڕیاریاندا به‌یانى یه‌كشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه بكرێته پشووی فه‌رمى.
نووسینگه‌ی پارێزگاری واست زیاتر نووسیوویه‌تى: "ئه‌م بڕیاره دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دراوه، بڕیاره‌كه‌یش له پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و قووتابیان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو".
پارێزگای واست، یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق، کە کەوتووه‌تە ڕۆژھەڵاتی عێراقه‌وه، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری کووتە، بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی 2003 ژمارەی دانیشتووانی 931 هه‌زار کەس بووە، دانیشتوانی ناوەندی شارۆكه‌ى بەدرە کوردی فەیلین.