ددانى كۆتاى له زۆر منداڵدا لاده‌برێن به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه، به‌ڵام له لایه‌نى پزیشكییه‌وه لابردنى ئه‌و ددانانه كارێكى دروست نیه، چونكه له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نفله‌وه‌نزا یان هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌كى تر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌و ددانانه‌یان "ئاڵوه‌كانیان" لابردووه به رێژه‌یه‌كى زیاتر تووشى ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه ده‌بنه‌وه له‌چاو كه‌سانى ئاسایى.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت ئاڵوه‌كان تاكه ئه‌ندامن كه دژه ته‌نى ئیفلیجى به‌رهه‌م ده‌هێنن، كۆتا ددانى مرۆڤ به ددانى دانایى یان ژیرى داده‌نرێت. له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌م ددانه به پێویست دانانرێت و له لایه‌ن پزیشكه‌وه ده‌رده‌هێنرێت، لابردنى له هه‌ندێك حاڵه‌تدا پێویسته به‌ڵام پێویست به‌وه ناكات به‌بێ هۆكار و به‌بێ زیان ئه‌م ددانه لاببرێت، چونكه هه‌موو ددانه‌كان كارێكى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه و كه پێوه‌ستن به له‌شه‌وه.
ده‌ركه‌وتووه كه پێوه‌ندیه‌كى راسته‌وخۆ هه‌یه له نیوان ژماره‌ى ددانه‌كان و كردارى له بیرچوونه‌وه‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ددانیان زۆره به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر ده‌توانن بیربكه‌نه‌وه و پارێزگارى له زانیارییه‌كان بكه‌ن له مێشكدا، ئه‌و ده‌مارانه‌ى كه له كاتى ده‌رهێنانى دداندا ده‌بردرێن راسته‌وخۆ به‌ستراون به شانه‌كانى مێشكه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى برینداربوونى مێشك.
كێشانى ددان به‌شێوه‌یه‌ى زه‌بر و رێگایى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به‌مێشك و هۆكارێكه بۆ كردارى له بیرچوونه‌وه، بۆیه باشتر وایه پێش بیركردنه‌وه بۆ هه‌ڵكێشانى ددان چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كه‌ى بكرێته‌وه تا نه‌گات به برینى ده‌مارى ددان و كێشانى ددان.
باشتر وایه ئه‌و ده‌رمانانه به‌كاربهێنرێت كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى ددان پێویستن وه‌كو مینپۆڵى سروشتى، به‌كارهێنانى مێخه‌ك و خواردنى گیلاس كه توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى هه‌یه به‌هۆى پێكهاته‌ى سروشتى COX-٢ بۆیه ده‌توانرێت گیلاس وه‌كو دژه ئازارێك به‌كاربهێنرێت بۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار و رێگریكردن له كێشانى ددانى ژیرى و زیان گه‌یاندن به‌مێشك له داهاتوودا.