بەفربارین بەردەوام دەبێت

:: AM:10:24:09/12/2018 ‌
ئەمڕۆ یەكشەم ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان باراناوی دەبێت، تا ئێوارە كەشوهەوای ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفری دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.

نزمترین پلەی گەرمی بە شەش پلەی سیلیزی ئەمڕۆ لە دهۆك تۆمار دەكرێ و بەرزترین پلەی گەرمیش لە كەركووك بە 14 پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێت.

بۆ سبەی دووشەم لە زۆربەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین كۆتایی دێت، بەڵام ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ماڵئاوایی لەم شەپۆلەی باران دەكرێ كە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار رۆژ هەرێمی كوردستانی خستە ژێر كاریگەری خۆی.

تا ئەم كاتەی ساڵ بڕێكی گونجاوی باران لە هەرێمی كوردستان باریوە و بەراورد بە هەمان كاتی ساڵی رابردوو لە هەندێك شوێن بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە.







وشە - رامیار جەواد