یه‌كێتى: له‌گه‌ڵ پارتى پرسى دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌ت یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه
بڕیاره سبه‌ى دووشه‌م شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێى كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆ ببنه‌وه، گوته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، هاتنى شانده‌كه بۆ سلێمانی به‌رهه‌مدار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، سبه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی دێنه سلێمانی و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان كۆ ده‌بنه‌وه.
دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه هاتنی شانده‌كه‌ى پارتى بۆ سلێمانى به‌رهه‌مدار ده‌بێت به‌و پێیه‌ی گه‌ڕی دووه‌می سه‌ردانه‌كانه و زۆر پرسی تیادا تاوتوێ ده‌كرێت.
له‌باره‌ی پرسی دوو جێگری بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیره گوتی، ئه‌و بابه‌ته له كۆبوونه‌وه‌ی داخراودا له نێوان ئێمه و شاندی پارتی یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
پێشتر شاندێكى پارتى له سلێمانى سه‌ردانى گۆڕان و یه‌كێتى كردبوو، به‌ڵام دواى كاندیدكردنى مه‌سروور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان گفتوگۆكان گه‌رمتر بوون و پێ ده‌چێت له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو ته‌واوى پرسه‌كان له نێوان حزبه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم