خواردنى ته‌ندروست و شێوازى ژیان یارمه‌تى هه‌رسكردن ده‌ده‌ن و ته‌ندروستى دڵ و لایه‌نى ده‌روونى باشتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته لێره‌دا گورچیله‌كان له یاد نه‌كرێت، چه‌ندان خۆراك و نه‌ریتى رۆژانه هه‌ن ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به گورچیله‌كان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانى گورچیله.
لێره‌دا باس له‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به‌گورچیله‌كان
رۆڵى سه‌ره‌كى گورچیله‌كان له له‌شدا ئه‌وه‌یه كه خوێن بپاڵێوێت و ژه‌هر لاببات، له‌گه‌ڵ پاشه‌رۆ و خانه‌ى مردوو، ئاوى زیاد له پێویست، ئه‌و پاشه‌رۆ زیادانه له رێگه‌ى میزكردنه‌وه ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش، زیاتر له رێگه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى میزه‌وه نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ى ئاو، له كاتى هه‌ستكردن به تینویه‌تى پێویسته برێكى زیاتر ئاو بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گورچیله‌كان توشى وشكبوونه‌وه نه‌بن و له‌ش به شێدارى بمێنێته‌وه به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى وشكبونه‌وه‌ى گورچیله‌كان به‌هۆى كه‌مى ئاوه‌وه هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله‌ى درێژخایه‌ن.
دووه‌م: خواردنه‌وه‌ى دروست هه‌ڵبژێره، وشكبوونه‌وه ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به‌گورچیله‌كان، ره‌نگه خواردنه‌وه گازیه‌كان به بژارده‌یه‌كى باش دابنرێت وه‌ك شله‌یه‌ك بۆ رێگرى كردن له وشكبوونه‌وه، به‌ڵام له راستیدا وانیه، چونكه خواردنه‌وه گازیه‌كان برێكى زۆر سۆده و فره‌كتۆز و گلزكۆزى تێدایه كه ئه‌مه‌یش زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و كه‌سانه‌ى به رێژه‌یه‌كى زیاتر خواردنه‌وه‌ى گازى ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌رى نه‌خۆشى گورچیله‌ى درێژخایه‌نیان زیاتره له كه‌سانى ئاسایى.
ئه‌و نه‌ریته باوانه‌ى ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به گورچیله‌كان
یه‌كه‌م: جگه‌ره‌كێشان، به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه جگه‌ره و به‌رهه‌مه‌كانى تر‌ى جگه‌ره‌كێشان وه‌ك تووتنى بێ دوكه‌ڵ كارى گورچیله‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م: ئازار كوژ: به‌كارهێنانى ئازارشكێم بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى گورچیله زیاد ده‌كات و چه‌ندان حاڵه‌ت تر‌ى به‌دوایى خۆیدا ده‌هێنێت وه‌ك ژانه‌سه‌ر و ئازارى جومگه باشتر وایه له رێگه‌ى پزیشكه‌وه ئازار شكێن به‌كاربهێنرێت.
سێیه‌م: ده‌رمانه كۆنترۆڵیه‌كان، ئه‌م جۆره ده‌رمانانه پێى ده‌وترێت OTC كه زیانێكى زۆر به‌گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو ئه‌سپرین و شه‌سییته‌مینه‌فه‌ن و یبوپرۆفه‌ن.
چواره‌م: راهێنانى زۆر، راهێنان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت چه‌ندان مه‌ترسى تر‌ى هه‌یه باشتر وایه له رێگه‌ى پزیشكه‌وه ماوه‌ى وه‌رزشكردن به‌تایبه‌تى بۆ له‌شجوانى دابنرێت.
پێنجه‌م: كه‌مخه‌وى، نووستن ئه‌گه‌ر له شه‌ش سه‌عات كه‌متر بوو یان زیاتر له 10 سه‌عات بوو ئه‌وا نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله زیاد ده‌كات و چه‌ندان نیشانه له له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت.
شه‌شه‌م: به‌كارهێنانى برێكى زۆر شه‌كر، به‌هه‌مانشێوه‌ى ئه‌و خواردنه‌وانه‌ى كه سۆده‌ى تێدایه، خواردنى پر له شه‌كر گرفت بۆ گورچیله‌كان دروست ده‌كات به‌تایبه‌تى چوكلێت و شیرینى.
حه‌وته‌م: كه‌مى كانزایى مه‌گنیسیۆم، مه‌گنیسیۆم رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له كارى گورچیله‌كاندا.كه‌مى مه‌گنیسیۆم له گورچیله‌كاندا هۆكارێكه بۆ دروستبوونى به‌ردى گورچیله.