كچێكی حه‌وت ساڵی هیندی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی به‌ڵێنی دانانی توالێتی له‌ناو ماڵه‌كه‌یان پێ دابوو و به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، لای پۆلیس سكاڵای له باوكی كرد و به گرتنی دا.
پۆلیسه‌كانی هیندستان بڵاویان كرده‌وه، له لایه‌ن كچێكی حه‌وت ساڵانه‌وه پێوه‌ندییان پێوه كراوه كه باوكی ئه‌و كچه به‌ڵێنێكی پێ داوه و جێبه‌جێی نه‌كردووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خانووه‌كانی هیندستان كۆنن و له قوڕ دروست كراون، به ده‌گمه‌ن خانوو هه‌بێت توالێتی له‌ناو ماڵه‌كه‌دا هه‌بێت، بۆیه ئه‌و كچه‌ش كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ساڵان، به‌و دیارده‌یه بێزار بووه و داوای له باوكی كردووه توالێتێكیان له ماڵه‌وه بۆ دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به ڕووتی له ده‌ره‌وه نه‌بێت.
باوكی به‌ڵێنی پێ داوه توالێتێك بكڕێت و له ماڵه‌وه دایبنێت، به‌ڵام ته‌نیا به‌ڵێنێكی جێبه‌جێ نه‌كراو بووه و كچه‌كه هیچی نه‌بینیوه، بۆیه ته‌واو بێزار بووه و سكاڵای له باوكی كردووه، چونكه به‌ڵێنی نه‌هێناوه‌ته جێ.
پۆلیسه‌كه به
میدیاكانی گوتووه: ئه‌و منداڵه به هاواره‌وه پێی گوتین كه ده‌بێت باوكی بگیرێت، چونكه فێڵی لێ كردووه و به‌ڵێنی پێ داوه و جێبه‌جێی نه‌كردووه. بۆیه به ته‌له‌فۆن باوكی كچه‌كه‌مان هێنایه بنكه و داوامان لێ كرد به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.