یەكێتی: بۆ وەرگرتنی پۆست لە حكوومەتی داهاتوو خەبات بكرێت بە بنەما نەك كورسیی پەرلەمانی

:: PM:04:34:15/12/2018 ‌
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت، یەكێتی دەیەوێ جگە لە بەشداری راستەقینە، لەسەر بنەمای خەبات لە پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت نەك كورسیی پەرلەمانی.

ئەمڕۆ شەموو 15ی كانوونی یەكەم، وەستا ڕەسووڵ ئەندامی سەكردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، یەكێتی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو دەیەوێ لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە بەشدار بێت و هاوبەش بێت لە بڕیاردان.

بەرپرسەكەی یەكێتی گوتی، جگە لەو شەراكەتەی كە دەمانەوێ، یەكێتی دەیەوێ لەسەر بنەمای خەبات كە حزبێكی دەیان ساڵەین و خەباتی شاخ و شارمان هەیە و لەو پێناوەدا شەهیدمان داوە پۆست وەربگرین.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ توانی 21 كورسیی پەرلەمان بە دەست بهێنێت كە دەكات، ئێستە بڕیاری داوە بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام هێشتا هیچ پۆستی لەلایەن پارتییەوە بۆ یەكلا نەكراوەتەوە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم