ماسكی كێوی پێست گەنج دەكاتەوە

:: PM:03:14:16/12/2018 ‌
بەشی دەرەوەی كێوی بە پێستێكی توكنی نەرم داپۆشراوە و بڕێكی زۆر خۆراك دەدات بە پێست و پێست شێدار دەكاتەوە، بەهۆی ئەو نەرمییەی كە لە كێویدا هەیە دەتوانرێت بۆ پێست بەكار بهێنرێت، ئەگەر پێستت زیپكەی هەبوو و چەور بوو، دەتوانرێت هەفتەی یەك جار بەكار بهێنرێت.

سوودە گرنگەكانی كێوی بۆ پێست
كێوی دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە و توانایی دروستكردنی وزەی هەیە چەندان سوودی جۆراوجۆر بە پێست دەگەیەنێت و بەكارهێنانی ماسكی كێوی بۆ هەمو جۆرە پێستێك گونجاوە، چونكە بڕێكی زۆر ڤیتامین سی و ئی تێدایە لەگەڵ شێداركەرەوەی بەهێز و بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی و تایبەتمەندی سپیكردنەوەی هەیە و هەروەها بڕێكی زۆر بەشە خۆراكی و ریشاڵی گرنگی تێدایە كە باشن بۆ ریخۆڵەكان و رزگاربوونی پێست لە زیپكە.

ئەمانە ئەو پێكهاتە خۆراكییانەن كە لە كێویدا هەن و گرنگن بۆ پێست.
ڤیتامین K گرنگە بۆ كەمكردنەوەی رەشی ژێر چاوەكان
ڤیتامین  Eدژەخۆرێكی سروشتییە و پێست لە تیشكی یوڤی دەپارێزێت و هەروەها پێست شێدار دەكاتەوە و نەرمی دەكات.
ڤیتامین C لەگەڵ رەگە ئازادەكان شەڕ دەكات كە ئەم رەگە ئازادانە ئۆكسجین ناگەیەنێت بە خانەكان و بەمەیش دەبێتە هۆی چرچبوون و نیشتنی پێست، دروستبوونی خاڵی قاوەیی.
ڤیتامین A بەكار دێت بۆ هێشتنەوەی پێست و باشتركردنی خانەكان، هەروەها پێست لە زیانەكانی تیشكی یوڤی دەپارێزێت رێ لە وشكی پێست و زبربوون و خاڵی تەمەن دەگرێت.
ترشی ئەلفا هایدرۆكسید پێكهاتەیەكی خۆراكی بەهێزە بۆ پێست، كە بەكار دەهێنرێت بۆ رووناككردنەوەی پێست بەتایبەتی جێی برین لەگەڵ زیپكە. هەروەها ترشی ئەلفا هایدرۆكسیل رێ لە پیربوونی پێست دەگرێت.

یەكەم: چۆنیەتیی ئامادەكردنی ماسكی كێوی و ماست
یەك كەوچك ماست
یەك مۆز
 یەك كێوی
كێوییەكە لە توێكڵەكەی جیا بكەرەوە  و پاشان لە دەفرێكدا هەموو پێكهاتەكان بە چەتاڵ تێكەڵ بكە و یەك مۆز بۆ كێوییەكە زیاد بكە، پاشان مۆزەكە تێكەڵ بكە لەگەڵ ماست و هەتا بە باشی ئاوێتەكان تێكەڵ دەبن و دەبن بەگیراوەیەكی تەواو.

چۆن ئەم ماسكە بەكار دەهێنرێت
1: هەمو ئەو میكیاجەی بە پێستەوەیە لێ بكەوە و پاشان بەئاو بیشۆ.
2: ماسكی كێوییەكە بەیەكسانی بەسەر پێستدا بڵاو بكەرەوە
3:رێ بدە تا وشك دەبێتەوە بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەك
4: دواتر بەئاوی شیلەتێن بیشۆ، هەست بە نەرمی و شێداری پێستت دەكەیت راستەوخۆ دوایی شووشتنی.

دووەم: ماسكی كێوی و لیمۆ
كێوی یارمەتی گەنجكردنەوەی پێست دەدات، ئەگەر لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكرێت ئەوە سپیكردنەوەیەكی سروشتییە. ئەم ماسكە بۆ ئەو كەسانە بەكار دەهێنرێت كە پێستیان چەورە.

پێكهاتەكان:
 ئاوی لیمۆیەك
كێوی

كرۆكی كێوییەكە بە كەوچك دەربهێنە و پاشان ئاوی لیمۆكەی بۆ زیاد بكە دواتر بۆ پێستت بەكاری بهێنە لە رێی پارچە لۆكەیەكەوە هەموو پێستی پێ‌ تەڕ بكە، پاشان بۆ ماوەی 15 خولەك بەجێی بهێڵە و دواتر بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.
 




وشە - ئاوات ئازاد