وێنه.. له خانه‌قین هاووڵاتییان ئاماده‌كارى بۆ ڕۆژى ئاڵاى كوردستان ده‌كه‌ن
به‌بۆنه‌ى رۆژى ئاڵاى كوردستان كه هه‌موو ساڵێك له ڕۆژى 16ى كانوونى یه‌كه‌م یادى ده‌كرێته‌وه و چه‌ندان ڕێوڕه‌سم به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌مشه‌ویش به‌و بۆنه‌یه‌وه شارۆكه‌ى خانه‌قین پڕ كراوه له ئاڵاى كوردستان.
خانه‌قین ناوچه‌یه‌كى كوردستانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه له ئه‌نجامى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو كه‌وته ژێر ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى به‌غدا و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، سه‌تان پیشێلكارى له شاره‌كه ئه‌نجام درا و ئاڵاى كوردستان قه‌ده‌غه كرا، به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه و ترسه‌كان درایه‌وه.
ئه‌و وێنانه‌ى "وشه" بڵاوى ده‌كاته‌وه دره‌نگانى ئه‌مشه‌وه كه ئاڵای كوردستان لە فلكەی كرندی و فلكەی مامۆستا عزیز پشتیووان و فلكەی ی قایمقامیەت لەلایەن خۆبەخشانەوە هه‌ڵكراوه و پارێزگارشى لێ ده‌كرێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم