له ڕووی سیاسی و جیۆگرافی و ئابووری و ئاوییه‌وه‌یش پێگه‌ی توركیا وه‌ك وڵاتێكی چالاكی ناوچه‌كه له ماوه‌ی چه‌ندان ده‌یه‌ی ڕابردوو نكۆڵی لێ ناكرێ و ئابوورییه‌كه‌ی پشتی به گه‌شتیار و كشتوكاڵ به‌ستووه و هیچ كات ئه‌م دوو كه‌رته په‌كیان ناكه‌وێت و یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته گه‌شه‌كردووه‌كانی ناوچه‌كه‌یش و پێشتر وه‌ك نموونه‌ی دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوی ده‌برا و به‌رده‌وام وڵاتانی ڕۆژئاوا په‌سنی توركیایان ده‌دا، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره و پێویستی وڵاتان بۆی وایكرد له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه توركیا زۆر پێش بكه‌وێ و ململانێی قورس له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات، چونكه له هه‌مان كات دا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بوو، هاوكات عه‌ره‌به‌كانی هان ده‌دا به ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌نكه‌ره هه‌نگاو بنێن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی هێزی نه‌رم و پێگه‌ی توركیا ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌مایه‌وه، به‌ڵكوو له ئاستی دنیاش به‌مشێوه‌یه ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بوو، ئه‌ندامێكی باڵا و به‌هێزی ناتۆ بوو و یه‌كێك له وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و كاندیدی به‌هێزی چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو، له ته‌ك ئه‌مه‌یش كه‌رتی دیپلۆماسی توركیا وه‌ك یه‌كێك له ئامرازه‌كانی نه‌رمه هێز زۆر پێشكه‌وت و پێوه‌ندییه‌كان زۆر فره‌وان بوون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاتان داده‌نا و به ته‌واوی له وڵاتێك كه هه‌میشه شوێنه‌واری سوپا و جه‌نگ بوونی هه‌بوو، بۆ هێزێگی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه و یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی گۆڕا، به‌ڵام دیموكراسی و پێشڤه‌چوونه ئابووری و متمانه و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به تایبه‌تی ئه‌وروپییه‌كه‌ی له ده‌ستداوه.
هه‌موو ئه‌مانه به‌لایكه‌وه نیشانه و ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنن، به‌ڵام له 2011 دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئاكپارتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنایه‌وه و هاوشێوه‌ی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌رانی گه‌زی پاركی ئیسته‌نبۆل بووه‌وه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ فه‌له‌ستین، هه‌موو ئه‌مانه وایكرد توركیا به ته‌واوی پاشه‌كشه بكات و شكست بهێتێت. هه‌ر به‌وه‌وه‌یش نه‌وه‌ستا له 2013 تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خرانه ژێر چاودێری و كۆت و به‌نده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به ڤیدیۆ و وێنه و دیكۆمێنته‌وه به چڕی له میدیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌وه.
له ساڵانی نه‌وه‌د ده‌گوترا كه وێنه هیچ نییه، به‌ڵام ئێسته له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك هه‌موو شتێك وێنه‌یه ئێسته ژیانمان هه‌ر به‌مشێوه‌یه و پێوه‌سته به جیهانی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیا و سۆشیال میدیاوه. بۆیه دروستكردنی وێنه‌یه‌كی هزری باش لای تاكی هه‌ر وڵاتێك له زۆر هه‌وڵی تری شه‌ڕ و كێشه گرنگتره، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز بمێنیته‌وه.
ئێسته دروستكه‌رانی بڕیاری سیاسی و دیپلۆماتكارانی بڕیارده‌ره قورسه‌كان زۆر به ڕوونی گرنگی به‌و بواره ده‌ده‌ن، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ئاسایی ڕای جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه دروست بكه‌ی، به‌ڵام توركیا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه و له‌و زانسته به‌هێز و كارایه ناگه‌ن، كه چۆن چۆنی ڕای گشتی دروست بكه‌یت و جه‌ماوه‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌وه بجوڵێنێت. هه‌موو شاره‌زا و پرۆفیسۆرانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێسته توركیا ڕوو له شكستێكی گه‌وره‌یه و زیانی یه‌كجار زۆری به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌هۆی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌كییه‌وه‌ش.
وێنه‌ی هزری توركیا له ڕۆژئاوا هێنده شێواوه كه ئه‌سته‌مه دیپلۆماسییه‌تی ئه‌نكه‌ره وا به ئاسانی بتوانێ چاكی بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌مه‌ریكای به ده‌ستهه‌بوون له كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی 2016 تۆمه‌تبار كرد و به‌رده‌وامیش ئه‌وروپییه‌كانی به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرد، ئێسته‌یش پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا خاڵی نییه له كێشه، به‌ڵام قورسه و زۆر ئاڵۆزیشه.
دواتر
توركیا ڕێكخراوی فه‌تحولا گوله‌ی به تۆمه‌تی كوده‌تا تۆمه‌تبار كرد و سه‌دان هه‌زار كه‌سی له كاركردن دوورخسته‌وه و هه‌زارانی تریشی خسته گرتووخانه و داوایشی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد كه فه‌تحوڵا گوله‌نی ڕاده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه تا ئێسته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه جێبه‌جێ نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ئه‌وسا و ئێسته‌یش توركیا ده‌یه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه. قه‌شه برۆنسۆنی خسته گرتووخانه‌وه و ئازادییه‌كان به ته‌واوی كپ كراون و كه‌س ناتوانێ ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك و وڵات بگرێت.
بۆیه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی توركیا به ده‌یان ساڵ دروستی كرد، خه‌ریكه به ته‌واوی له ده‌ستی ده‌دا و له‌لایه‌ن ڕێكخراو فریده‌م هاوس و په‌یامنێرانی بێ‌سنوور به یه‌كێك له خراپترین وڵاته‌كان بۆ بوونی ئازادی كه‌سی داده‌نرێت. بۆیه پێشبینی ده‌كرێ له دوو ساڵی داهاتوو توركیا هاوشێوه‌ی ڤه‌نزوێلا و ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی مادۆرۆ به ته‌واوی په‌راوێز بخرێن و ڕێ به‌وه نه‌ده‌ن توركیا له گۆڕه‌پانی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی بمێنێت.