رێناس فه‌رزنده نه‌زه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی برینداری شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش بوو، ئه‌مڕۆ له ڕۆژی ئاڵادا، ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد.
له ڕێوڕه‌سمێكدا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كارمه‌ند و فه‌رمانی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئاماده‌ی بوون، دوای پێشكه‌شكردنی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب، ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه رێناس فه‌رزنده نه‌زه‌ت، كه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش بریندار بوو بوو، به یاوه‌ریی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت به‌رز كرایه‌وه.
له هه‌واڵێكی سایتی حكوومه‌تدا هاتووه، كه‌ریم سنجاری به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداریی مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد، تیایدا وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه حكوومه‌ت هه‌میشه گرنگی به یادكردنه‌وه‌ی رۆژانی سه‌روه‌ری و رۆژانی سه‌خت و دژواری گه‌لی كوردستان داوه و ئه‌مه‌ش وای كرد په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2009 دا بڕیاری دا ئه‌م رۆژه وه‌كو رۆژی ئاڵا بناسێنێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئه‌م ئاڵایه له شاری مهابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هه‌رێمی كوردستان به چوار ساڵی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕی و خۆی له چه‌ندین به‌ربه‌ست و ته‌نگه‌ژه ده‌رباز كرد و دووپاتیكرده‌وه به هه‌وڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی وه‌كو ڕێناس فه‌رزنده و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ وكارمه‌ندانی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان به پارێزراوی مایه‌وه و گه‌لی كوردستان سه‌لماندی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێسته به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌م به‌ربه‌ستانه و ئاسۆیه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی گه‌لی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
شایانی باسه په‌رله‌مانی كوردستان كه له ساڵی 2009 بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 17ی دیسه‌مبه‌ری به رۆژی ئاڵا دابوو، هاوكات له ساڵی 1999 ، په‌رله‌مان به فه‌رمی ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته‌ی وه‌كو ئاڵای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان ناساند.