ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد پێستت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر رووناكى ده‌داته‌وه ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ چه‌وریى پێست، وه‌كو ده‌زانین پێستى چه‌ور كه‌متر توشى چرچ بوون و ده‌ركه‌وتنى خه‌تى ته‌مه‌ن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند گرفتێكى تر توشى پێست ده‌بێ به‌تایبه‌تى دروستبوونى زیپكه و گه‌وره‌بوونى كونیله‌كانى پێست.
پێویسته بزانرێت چۆن به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێستى چه‌وردا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گرفته‌كانى پێست و زیپكه نه‌بینه‌وه.
لێره‌دا باس له چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه رێ له چه‌وربوونى پێست ده‌گرێت و هه‌روه‌ها كونیله‌كانى پێست بچووك ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام پێستت مه‌شۆ، زۆر شۆردنى پێستى ده‌موچاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ورییه‌ى كه له‌سه‌ر پێستت كۆبووه‌ته‌وه كارێكى نادروسته، چونكه زۆر شۆردنى پێستى چه‌ور ده‌بێته هۆى زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى چه‌ورى پێست ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پێست چه‌ورتر ده‌ربكه‌وێت، ته‌نیا پێویسته رۆژى دووجار پێست بشۆردرێت به‌یانیان و پێش نووستن. باشتر وایه له دوایى وه‌رزشكردن زیاتر پێست بسردرێت نه‌ك به‌شۆردرن خاوێن بكرێته‌وه.
دووه‌م: به‌كارهێنانى ماسكى زبر بۆ پێست، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و رێگایانه‌ى كه پێستى چه‌ور كه‌متر ده‌كاته‌وه به‌كارهێنانى ئه‌و شامپۆ یان ئه‌و ماسكانه‌یه كه ته‌نى زبرى تێدایه، چونكه یارمه‌تى كونیله‌كانى پێست ده‌دات كه ده‌ردانى چه‌ورى كه‌م بكه‌نه‌وه و ره‌نگى پێست به‌دروستى ده‌هێڵێته‌وه، باشتر وایه ئه‌م ماسكه زبرانه ته‌نیا هه‌فته‌ى دوو جار به‌كاربهێنرێت، چونكه زۆر به‌كارهێنانى ده‌بێتـه هۆى زیان گه‌یاندن به پێست.
سێیه‌م: به‌كارهێنانى تۆنه‌رى به‌هێز، به‌كارهێنانى تۆنه‌ر ده‌توانێت سوودێكى زۆر به‌پێستى چه‌ور بگه‌یه‌نێت، چونكه پێست له ناوه‌وه پاك ده‌كاته‌وه و كونیله‌كان كرژ ده‌كاته‌وه و رێگه له گه‌وره‌بونیان ده‌گرێت، به‌ڵام زۆرێك له‌و تۆنه‌رانه‌ى كه هه‌ن برێكى زۆر كحول له پێكهاتنیاندا هه‌یه به‌مه‌یش بۆ هه‌موو جۆره پێستێك گونجاو نییه. باشتر وایه ئه‌و تۆنه‌ره به‌كاربهێنرێت كه كحولى تێدا نیه.
چواره‌م: شێداركه‌ره‌وه به‌كاربهێنه، ره‌نگه بوترێت پێستى چه‌ور پێویستى به نه‌رمكه‌ره‌وه و شێداركه‌ره‌وه نیه، چونكه برێكى زۆر چه‌ورى به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یش رێ له وشكى پێست ده‌گرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و بره زۆره‌ى چه‌وریدا هێشتا پێست پێویستى به شێداركه‌ره‌وه‌كانه، چونكه مه‌رچ نیه ئه‌و چه‌وریه ته‌رى به پێست بدات، باشتر وایه ئه‌و شێداركه‌ره‌وانه به‌كارنه‌هێنرێت كه پیترۆلاتۆم (ڤاسلینى تیدایه) یان زه‌یتى سه‌وزه، ته‌نانه‌ت كه‌ره‌ى كاكاو، چونكه ئه‌م شێداركه‌ره‌وانه ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به پێست و گه‌وره‌بوونى كونیله‌كان و دروستبوونى برین و روشاوى پێست.