په‌رستارێكی سعوودی به ڕێی جیاواز كاری مامانی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بۆ ژنانی دووگیان ده‌كرد كه له ڕووی یاساییه‌وه به ته‌واوی قه‌ده‌غه كرابوو، به‌هۆی ئه‌م كاره‌شه‌وه ژن و منداڵێكی كوشت.
میدیاكانی سعوودیه بڵاویان كرده‌وه، ژنه په‌رستارێك ماوه‌یه‌ك بوو ده‌ستی دابووه كاری مامانی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ڕێی نایاسایی، كه كه‌ره‌سته‌ی پێویستی بۆ منداڵبوون نه‌بووه و به ناشاره‌زایی كاره‌كه‌ی كردووه.
ئه‌م كاره‌ی په‌رستاره‌كه بووه هۆی مردنی ژنێكی دووگیان و ڕاسته‌وخۆ منداڵه‌كه‌یشی پێوه مرد، چونكه نه‌یزانیبوو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو شوێنی منداڵبوونی ژنه‌كه ببڕێت و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێ دابوو و تووشی خوێنبه‌ربوون و ئازارێكی زۆری كردبوو.
مێردی ژنه كوژراوه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و په‌رستاره تۆمار كرد، بۆیه پۆلیسی وڵات تاوانباریان گرت و تا ئێسته خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانین.
ئاشكرا بووه، ئه‌م ژنه ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌و ژنانه كردووه كه ئاواره‌ی وڵاته‌كه‌ن و خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان نین، بۆیه به‌م كاره‌ی بۆی سه‌لماندوون كه پێویست ناكات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن و فایلی منداڵبوون به ئه‌سته‌م پڕ بكه‌نه‌وه، گوایه ئه‌م له ماڵه‌وه به پاره‌یه‌كی كه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
په‌رستاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌ی سڕ كراوه، واته ناتوانێت هیچ گه‌شتێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌ككه‌ش بكات، تا به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.