هەستەوەرێكی زیرەك بۆ ئاشكراكردنی نەخۆشییەكان

:: PM:06:06:03/01/2019 ‌


كۆمپانیایەكی ئەمەریكایی پێشەنگ لە بواری كۆمپیۆتەر و پڕۆگرامسازی توانی ئامێرێكی بچووكی هەستەوەر پەرە پێ بدات كە دەتوانرێت لەسەر نینۆكی پەنجەی دەست دابنرێت و هەموو زانیارییەكان لەسەر تەندروستی مرۆڤ وەردەگرێت. 

وەك ماڵپەڕی "فۆتورا ساینس"، باسی لێوە كرد ئەو هەستەوەرە كە كۆمپانیای " IBM" دروستی كردووە، دەتوانێت بە شێوەی بێتەل پێوەندی بە مۆبایل یان سەعاتی زیرەك بكات بۆ پێدانی زانیارییەكانی لەسەر تەندروستی ئەو كەسە كۆیان دەكاتەوە.

ئەو ئامێرە دەتوانێت رۆڵێكی گەورە ببینێت لە چاودێریكردنی دۆخی تەندروستی كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی پاركنسن یان پەككەتەیی لەرزۆكی، جیا لە چاودێریكردنی كاری فرمانەكانی لەش لە نەخۆشانی فیسام و سوودەكانی ئەو ئامێرە لە ئاشكراكردنی نەخۆشییەكانی دەمار و دەروونییەوە ناوەستێت، بەڵكو بواری ئەوەیش دەرەخسێنێت بۆ چاودێریكردنی دۆخی تەندروستی نەخۆشانی دڵ و بەتەمەنداچووان، ئەوەیش تا رادەیەك وا دەكات دەستبەرداری پشكنینە ئاساییەكان ببنەوە.  

ئەو ئامێرە پشت بە پلەی ئەو فشارە دەبەستێت كە پەنجەی دەست دەیانخاتە سەر شتەكان و پلەی لەرزۆكی دەست و ئە گۆڕانكاریانەی بەپێی كات تیایاندا روو دەدات دەپێوێت، بەو پێیەیش ئامێرەكە قەبارەی بچووكە، بۆیە دەتوانرێت بە شێوەیەكی بەردەوام بە نینۆكی مرۆڤ بنووسێنرێت، بەڵام كێشەكە سەرچاوەی وزەی پێویستە بۆ كاركردنی كە هەوڵی كەمكردنەویە دەدرێت. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل