له‌مشه‌وه‌وه گۆڕانكاریی به‌رچاو به‌سه‌ر ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن دێت و كه‌شناسی ناوچه‌كه‌ش رای ده‌گه‌یه‌نێت، پله‌كانی گه‌رما بۆ ڕاده‌ی به‌ستن نزم ده‌بێته‌وه.
به‌هادین حه‌سه‌ن لێپرسراوی به‌شی كه‌شناسی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، "له‌م شه‌وه‌وه كه ده‌كاته شه‌شی كانوونی دووه‌م، گۆڕانكاریی به‌رچاوی به‌سه‌ر ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ریدا هاتووه".
زیاتر گوتی، " ئه‌و ماوه‌یه باران و به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت، كه كه‌مێك له‌ته‌رزه سوكتره و ورده ورده پله‌كانی گه‌رما بۆ نزیكه‌ی "-10" پله‌ی ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زێت، به‌وه‌ش كه‌شێكی یه‌كجار سارد رووده‌كاته سنووری پێنجوێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، "هه‌تا "- 5" پله‌ی ژێر سفری سه‌دی ته‌نیا بۆری ده‌وری ته‌نكی ئاوی سه‌ربانی ماڵان ده‌یبه‌ستێت و پێویسته هاووڵاتییان به‌باشی ئاماده‌كاری بكه‌ن و خۆیان له‌دیارده‌ی به‌ستنی ئاوی ماڵه‌كانیان بپارێزن تا بێ ئاو نه‌بن".
"كۆی گشتی باران بارینی ئه‌مساڵ 808 میلیمه‌تره و بارانی پار ساڵیش 271 میلمهتربووه، رێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی باران زیادی كردووه و كۆی گشتی به‌فری ئه‌مساڵیش بریتی بووه له 11.5 سانتیمه‌تر، له‌كاتێكدا پار ئه‌م كاتانه، ته‌نیا سێ ساتیمه‌تر به‌فر باری بوو، به‌هادین حه‌سه‌ن وای گوت.
هاوكات به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته "وشه" تێیدا هاتووه، پێویسته له‌كاته‌كانی به‌یانیاندا شۆفێران تا بۆیان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت ئۆتۆمبێل لێ نه‌خوڕن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی پێنجوێنیش ده‌كه‌ن، ده‌بێت زنجیر له‌تایه ببه‌ستن یان ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئهكسلیان پێبێت، ئه‌مه‌یش بۆ دووربوون له‌هه‌ر مه‌ترسی و رووداوێكی نه‌خوازراوی هاتوچۆ".
شارۆكه‌ی پێنجوێن، هه‌زار و 117 مه‌تر له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی سنووره‌كه‌وه، ساڵانه له‌وه‌رزی زستاندا به‌فر و بارانێكی زۆر ده‌بارێت و ئاسته‌نگی زۆر بۆ ژیانی هاووڵاتییان و هاتوچۆی شۆفێران دروست ده‌كات.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی