به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی حه‌ز ده‌كه‌ن ئاو له شووشه كه‌پسكراوه‌كان بخۆنه‌وه نه‌ك له ده‌به‌ی پلاستیكی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانیانه كه به‌مدواییه ئاشكرا بوون.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا، هۆكاری خولیای خواردنه‌وه‌ی ئاو له شووشه زیاتر له ده‌به‌ی پلاستیكی بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
_ تامی ئاو: كاتێك ئاو له په‌رداخ یان شووشه هه‌ڵده‌گری، هه‌ر چه‌ندێكیش تێیدا بمێنێته‌وه تامه‌كه‌ی ناگۆڕێت و وه‌ك خۆی به بێ تام بێ بۆن و بێ ڕه‌نگی ده‌مێنێته‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوی پاكن.
_ پێكهاته كاربۆنییه‌كان: ئه‌و پێكهاته گازییه كاربۆنییانه‌ی له خواردنه‌وه گازییه‌كان هه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له ده‌به پلاستیكییه‌كاندا كارلێك ده‌كه‌ن و كاریگه‌رییان نامێنێت، به‌ڵام له شووشه‌كاندا ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێننه‌وه و هه‌ر به پاكی ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و شتانه‌ی له ئه‌له‌منیۆم دروست كراون، له چه‌ند ماده‌یه‌كی كیمیایی دروست بوون، كه كار له خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌كه‌ن و تامیان ده‌گۆڕن.