له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی سه‌ركه‌وتنی زانكۆكه به‌رده‌وام له زیادبوندا بووه، به بڕیارێكی فه‌رمی زانكۆی ئیشق كرا به نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌كه‌ی له توركییه‌وه بۆ زمانی كوردی گۆڕی.
و‌ه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به نووسراوێكی فه‌رمی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆی ئیشقی ناحكوومی دا، هه‌ر بۆیه زانكۆكه بۆ نێوده‌وڵه‌تی گۆڕدرا.
هۆكاری سه‌ره‌كی به نێوده‌وڵه‌تیی بوونی زانكۆكه، بۆ سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له هه‌موو ڕووه‌كانی په‌روه‌رده و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له دوای به نێوده‌وڵه‌تیبوونی زانكۆكه، ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی له زانكۆی ئیشقه‌وه بۆ زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تیی گۆڕا، واته ناوه‌كه‌ی له زمانی توركییه‌وه بۆ زمانی كوردی گۆڕا و لۆگۆكه‌شیان گۆڕیوه، ورده ورده ده‌ست به گۆڕینی ته‌واوی شته‌كانی تریان ده‌كه‌ن.
زانكۆی ئیشق له ساڵی 2008 به مۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان کرایەوە، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ خزمه‌تی كرد، دواتر زانکۆیەکە لە کۆتایییەکانی 2014 بۆ خوێندنی وەرزی 2014_2015 لقی سلێمانی کردەوە.