لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و سەرما بەشێکی زۆرمان تووشی پەتای هەڵامەت و قورگ ئێشە و کۆکە دەبین، بەهۆیەوە بێزاردەبین و هێز و تواناکانمان کەم دەبێتەوە و زوو ماندوو دەبین.
پەتای ئەنفلۆوهنزا نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لە ڕێگەی تێكەڵاوی و نزیكبوونەوە و تەوقەكردن و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی له ڕاگهیاندراوێكیدا ڕێگاكانی خۆپاراستن لە ئەنفلۆوهنزاى ئاشكرا كردووه وهك له خوارهوهدا باسمان لیوهر كردووه.
1. لەكاتی كۆكە و پژمەدا دەم ولوت بەكلێنیكس دابپۆشە.
2. زوو زوو دەستەكانت بەئاو و سابون بشۆ.
3. كلێنیكسی بەكارهاتوو بخەرە ناو سەبەتەی خۆڵەوە.
4. دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی كەلوپەلی كەسانی تووشبوو.
5. بەردەوام هەواگۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بكرێت.
6. دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
پەتا وەرزییەكان ئەو نەخۆشییانەن كە لەڕێگای ڤایرۆسەوە مرۆڤەكان تووشی دەبن، ئەوانیش وەك (هەڵامەت، ئەنفلۆوهنزا) بەتایبەتی كە لەم وەرزەدا لەنێو هاووڵاتییان بەربڵاوە.