یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كۆنگره‌ى سیانزه ده‌به‌ستێت و ئه‌ندامێكى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستانیش ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كان كراون و لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كان.
به‌رهه‌م مسته‌فا، ئه‌ندامى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانونى دووه‌م، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى مامۆستایان ئاماده‌كاریه‌كانى بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى خۆى ده‌ست پێ كردووه و له چوار چێوه‌یه‌شدا لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره و ئاماده‌كارى.
ئه‌وه‌یشى گوت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان به كۆتا گه‌شتووه بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى 13ى یه‌كێتى مامۆستایان و له‌گه‌ڵ هه‌ر 12 لقه‌كه‌ى سه‌ر به یه‌كێتى مامۆستایان گفتوگۆ ده‌كرێت له باره‌ى شێوازى به‌ستنى كۆنگره‌كه.
زیاتر گوتى، بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له هه‌یكه‌ل و په‌یڕه‌وى یه‌كێتى مامۆستایان پێویسته لیژنه‌كان ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن بۆ نووسینه‌وه‌ى په‌یڕه‌و و بڕیاریشه له داهاتوویه‌كى نزیكدا به فه‌رمى ڕۆژ و كات و به‌ستنى كۆنگره‌كه ئاشكرا بكه‌ین.
یه‌كێتى مامۆستایان له كاتى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێسته 12 كۆنگره‌ى به‌ستووه و به‌ستنى كۆنگره‌ش چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى