بە ڤیدیۆ.. دەرگەی ئاسمان ببینە

:: AM:11:40:26/12/2016 ‌

بەكارهێنەرێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەستا بە بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەكی سەیر كە تێیدا دەرگەیەك دەردەكەوێت، لە بەرزایی هەشت مەتر لەسەر باڵەخانەیەك لە شاری چۆنگچینگی وڵاتی چین جێگیر كراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆكە، ژمارەیەك لەو بەكارهێنەرە چینییانەی ڤیدیۆكەیان بینیوە، هەوڵی ئەوەیان داوە هۆكاری ئەوە بزانن كە بۆچی ئەو دەرگەیە لەو شوێنەدا دروست كراوە، بەڵام نەیانتوانیوە بڕوا بە هیچ هۆكارێكی قسەبڕ بكەن، بۆیە لە كۆتادا هەستاون بە ناونانی دەرگەكە بە "دەرگەی ئاسمان".

سەرچاوە: سپوتنیك




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی