محەمەدی مەلا قادر كۆچی دوایی كرد

:: AM:09:26:15/01/2019 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 15ـی كانوونی دووەم، محەمەدی مەلا قادر پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

محەمەدی مەلا قادر لە یەكی كانوونی یەكەمی ساڵی 2017  تووشی جەڵتە مێشك بوو و  چارەسەری بۆ كرا.

محەممەد مەلا قادر لە ساڵی 1958ـەوە پێوەندی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە، ئەو  بەرپرسیارێتی چەندین پۆستی باڵای لە نێو ئەو حیزبەدا هەبووە، لە كۆنگرەی 12ـدا بووە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.

لە یەكەم كابینەی و دووەم کابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بوو.
بەرلە كۆچی دوایی بەچەند ڕۆژێك لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەڵێت، "خۆزگە هەموو تەمەنم پێشمەرگە بوومایە بۆ خزمەتی ئەو خاكە.





وشە - رامیار جەواد