بوومەلەرزە بۆ سێیەم جار ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند

:: AM:10:04:15/01/2019 ‌

 

لە شەوی رابردووەوە بوومەلەرزە سێ جار رۆژئاوای پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەرزاندووە و لە دیوی هەرێمی کوردستانیش هەست بە بوومەەلەرزەکە کراوە.

بەگوێرەی دامەزراوەی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بەهیزترین بوومەلەرزە کە لە شەوی رابردووەوە لەو ناوچەیە رووی دابێت بریتی بووە لە4.6 پلە بە پێوانەی ریختەر کە دوای سەعات نۆی شەو رووی داوە.

 

 نزیکەی سەعات چواری سەرلەبەیانی بوومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی چوار پلە رووی داوە و نزیکەی سەعات پێنجیش بوومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی 2.9پلە بە پێوانەی ریختەر رووی داوە.

 

پێویستە بگوترێت لە تشرینی دووەمی ساڵی 2017ەوە کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3پلە بە پێوانەی ریختەر سەرپێڵ زەوهاو و قەسری شیرینی هەژاند، بە سەدان بوومەلەرزەی تر رووی داوە کە بەشیکیان بەهێز بوون و تەنانەت هەندێکیان زیانی گیانی و مادیشیان هەبووە.

 

بەهۆی بوومەلەرزە بەهیزەکەی 2017سەرووی 600 کەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیان هەزاری تر بریندار بوون و بە هەزاران خانووش وێران بوون.

 

لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ هیچ زیانێک بڵاو نەکراوەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان