ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه‌وه خاوه‌نی چه‌ندان ناوچه‌ی گه‌شتیارییه، به‌ڵام وه‌ك پێویست گرنگی به ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووره‌كه نادرێت و ئه‌مه‌یش ئاسته‌نگی بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه.
ئارام پیرۆت، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌شێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست گرنگیان پێ بده‌ین، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌پلاندایه كار له‌سه‌ر به‌شێك له‌و ناوچانه‌دا بكه‌ین و له ڕووی خزمه‌تگوزاری ڕێگا و بانه‌وه كێشه‌كانی هاتوچۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رخسته‌مان بۆ به‌شێك له‌و ناوچانه كردووه و نوسراومان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم كردووه.
ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیه، به‌یه‌كێك له‌ناچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت و خاوه‌نی زیاتر له 50 ناوچه‌ی گه‌شتیاریه، ئه‌مه جگه له‌ناوچه گه‌شتیارییه دووره ده‌سته‌كان، به‌ڵام گرنگی نه‌دان به‌وناوچانه هاووڵاتیانیی سنووره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه.
ڕاپه‌ڕین/ شادان به‌كر