شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه تا ئێسته‌یش له چه‌ندان ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فر بارین به‌رده‌وامه، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك له ڕێیه‌كانى نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داخراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ڕیگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان كه بۆسه‌ر چیای سه‌فین ده‌ڕوات به‌ستوویه‌تی و به ڕێگایه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕای گه‌یاندووه، كه سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان كه بۆسه‌ر چیای سه‌فین ده‌چێت له مه‌فره‌قه‌كه‌وه بۆسه‌ر شاخی سه‌فین پاك نه‌كراوه‌ته‌وه له‌به‌فر به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری به‌فره‌كه".
زیاتر هاتووه، ئێسته ڕێگاكه به‌ستوویه‌تی و بووه به شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك بۆیه به ڕێگایه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نریت، داوایش له شۆفێران ده‌كه‌ین كه ئه‌م ڕێگایه به‌كار نه‌هێنن تاكو پاك ده‌كرێته‌وه و شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌كه نامێنێت.
"بۆیه تكاتان لێده‌كه‌ین كه بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی ناو به‌فر خۆتان توشی كێشه نه‌كه‌ن، چونكه به‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی ڕێگایه‌كه و به‌م نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه تیمه‌كانی به‌فر ڕاماڵینیش كاره‌كانیان سه‌خت بووه"، هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاى گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ى لێدوانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر و بارینه تا چه‌ند ڕۆژێكى تر كاریگه‌رى له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌مێنێته‌وه.