سەرکۆ سەردار گۆرانیبێژى لاوى كورد له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بابهتێكى نووسیوه وهك ئهوهى شانازى بهوه بكات كه كهسێك ئێسته ناچارى بووه و ئارهزوو دهكات كارى لهگهڵ بكات كه پێشتر پێى گوتووه منداڵیت و بۆ كارى هونهرى نابیت.
لەسەرەتاکانی ھاتنە ناو کاری ھونەریدا سەرکۆ سهردار داوای لە سالار مەحموود کرد کە کارێک بکەن پێکەوە، سالار مەحموود داواکەی قبوول نەکردووه پێی گوتووه، کە تەمەنت مناڵە و ناگونجێت کاری دوێت بکەین.
گۆرانیبێژ سەرکۆ سەردار، ئاماژەی بە دوێتێکی خۆی کردووه لەگەڵ هونەرمەند سالار مەحموود بە ناوی "بۆ من نابی" کە هەر خۆی شیعر و ئاوازەکەی داناوە، سەرەڕای نیشاندانی ڕێز و خۆشەویستی بۆ سالار مەحموود، نەیشاردەوە کە پێش ئەوەی گۆرانی "نێو نەمام" بڵاوبکاتەوە، داوای لەو هونەرمەندە کردووە کە پێکەوە دوێت بکەن، بەڵام پێی گووتوون تۆ منداڵی و من تەمەنم لە تۆ زیاترە، نابێت و ناگونجێت پێکەوە کلیپ بکەین، بەڵام پاش ئەو دوێتە کە پێکەوە کردمان، ئێسته خۆی حەزدەکات پێکەوە ئیش بکەین.
لهكۆتایدا نووسیوهتى، جگه لهوهكارهیش دوێتێكی ترمان کردووە پێکەوە، بەڵام کلیپمان بۆ نەکردووە، ئێسته به شانازییهوه كارم لهگهڵ دهكات، ههوادارانیشى داواى ڕوونكردنهوهى زیاتریان لێ كردووه كه مهبهستى ئهوهیه ئێسته ئهو هونهرمهنده ناچارى كارى ئهو بووه؟.
سەرکۆ سەردار ساڵی 1989 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ساڵی 2014 یەکەم بەرهەمی بە ناوی "نێو نەمام" بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەو گۆرانییە زیاتر ناسرا، چەند ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییەکی تۆمارکراوی هەیە، بەهۆی بەرهەمەکانییەوە توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا گوێگر و هەوادارێکی زۆری هەبێت.