ئه‌لكساندریا ئۆكاسیۆ- كۆرتیز ئه‌نجامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا پێشبینى ده‌كات به‌هۆى تێكچوونى كه‌شوهه‌واوه 12 ساڵى تر كۆتایى به دنیا بێت.
ئه‌لكساندریا ئۆكاسایۆ كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكایه له سه‌ر لیستى دیموكراتییه‌كان، ره‌خنه‌ى توندى له حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا گرت و به‌كه‌مته‌رخه‌مى زانى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه له بوارى كه‌شوهه‌واوه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه ده‌ڵێ" 12 ساڵى تر كۆتایى به‌دنیا دێت به‌هۆى ئه‌و گۆِرانكاریانه‌ى كه له كه‌شوهه‌وا رووده‌ده‌ن".
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئۆكاسیۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر سیسته‌مى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ "سیسته‌مێكى بێ ره‌وشتییه، چونكه رێ به بوونى چه‌ندان ملیاردێر ده‌دات كه‌چى هه‌ر له‌م وڵاته ملیۆنان كه‌س كۆشش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان دابین بكه‌ن".
ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره پێى وایه زۆرێك له كه‌رته‌كانى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا هاوكار نیین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ده‌ڵێ" كاتێك كه‌سێك 100 سه‌عات كارده‌كات و ناتوانێ بژێوى منداڵه‌كانى دابین بكات، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه".