كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی دژی رووخاندنی 184 چادری بازاڕی عه‌لوه‌كه له لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌مڕۆ سه‌ردانی قایمقامیه‌تی سلێمانیان كرد.
عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی به "وشه‌گی راگه‌یاند، لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت و به‌شی زیاده‌ڕه‌وی شاره‌وانی سلێمانی كێشه بۆ كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی دروست ده‌كه‌ن به بیانووی زیاده‌ڕه‌وییه‌وه ده‌یانه‌وێت جێگه‌ی 184 چادر بڕوخێنن كه بۆ كاتی هاتنی ئۆتۆمبێل بار دروستكراون تا له‌كاتی بارانباریندا باره‌كان ته‌ڕ نه‌بن.
روونیشى كرده‌وه كه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م قایمقامییه‌تی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا داوامان كرد ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و رازی نابین به‌و كاره.
لای خۆیه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كاسبكارانه به شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌وی ژماره‌یه‌ك چادریان داناوه و چه‌ند جارێك به‌شی زیاده‌ڕه‌وی شاره‌وانی سلێمانی داوای لابردنیان لێ كردوون، به‌ڵام لایان نه‌بردووه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ نوێنه‌ریان هاتبوو بۆ قایمقامییه‌تی سلێمانی و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی زیاده‌ڕه‌وی كۆببوونه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دان.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم