ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى CNN له هه‌واڵێكدا به كورتى باس له مێژووى " سه‌روپێ " ده‌كات و ئاماژه بۆ ناوى ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه "سه‌روپێ " وه‌ك خواردنێكى گرینگ و به‌ناوبانگ ده‌ناسن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له ناوه‌كانى "سه‌روپێ" یان "پاچه" ده‌كات كه له هه‌ر وڵاتێك و ناوێكى هه‌یه له میسڕ به " كوارع و مه‌مبار" ناو ده‌برێت، له ئوردن به "كرشات و فوراغ" له سووریا به " قبوات و مه‌قادم" له عێراق‌و كوێت و له چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى كه‌نداو به " پاچه" ناوده‌برێت، كه‌چى له لیبیا به "عسبان" ناوده‌برێت.
له‌باره‌ى مێژووه‌كه‌ى
CNN ده‌ڵێ، مێژووه‌كه‌ى بۆ عوسمانیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، خواردنێكى سه‌ره‌كى پاسكان بووه و هه‌میشه له‌سه‌ر سفره‌ى سوڵتانه‌كان ئاماده‌بووه، له ده‌وڵه‌تى عوسمانیش به " ئه‌كارع" ناوبراوه.
دواتر بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى عوسمانییه‌كان گوێزراوه‌ته‌وه، له‌وانه شام و میسر و عێراق، به‌ڵام ئه‌م جاره له سه‌ر سفره‌ى شاكان نه‌بوو، به‌ڵكو بوو به خواردنێكى به تامى هه‌ژاره‌كان، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌و پارچانه‌ى كه له خواردنى سه‌روپێ به‌كاردێن، نرخیان له گۆشت هه‌رزانتره.
له كۆتایى هه‌وڵه‌كه‌شدا CNN نووسیویه‌تى " حه‌ز له پاچه بكه‌یت یان نا، ئه‌و وه‌ك ژه‌مێك ده‌مێنێته‌وه كه پڕه سوود، چیرۆك و مێژوویه‌كى درێژى خۆى هه‌یه، له ته‌واوى جیهاندا".