گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر راى ده‌گه‌یه‌نێت، رێنوێنییه‌كانى تایبه‌ت به ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى نه‌گۆڕاوه و هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێ ڕێنوێنییه‌كانى تایبه‌ت به هاتوچۆ ببینى پێویسته سه‌ردانى ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تی ماتۆرسكیل ده‌رده‌هێنێت پێویسته 16 ساڵیان ته‌واو كردبێ، هه‌روه‌ها بۆ مۆڵه‌تی شۆفێری گشتی پێویسته 20 ساڵ بێت، جگه له‌وه‌یش ئه‌و كه‌سانه‌ی 18 ساڵیان ته‌واوكردووه ده‌توانن مۆڵه‌تی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن".
زیاتر گوتی، "پێویسته پشتگیری لیژنه‌ی پزیشكی هه‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، هه‌روه‌ها بیسه‌لمێنێت كه له‌رووی جه‌سته‌یی و بیناییه‌وه سه‌لامه‌ته بۆ شوفێری كردن، ئه‌و كاته ده‌توانێت مۆڵه‌ت ده‌ربكات".
ڕوونیشی كرده‌وه، "ده‌توانین مۆڵه‌تی شوفێری بده‌ین به كه‌سێك كه به ڕه‌گه‌ز عێراقیش نه‌بێت، به‌مه‌رجێك ته‌نیا جۆری مۆڵه‌تی تایبه‌ت ده‌ربكات و به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌بێت و بیهێنێت بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان".
"مۆڵه‌تی شوفێری ده‌رچووی وڵاتانی تر له عێراق كاری پێ ده‌كرێت، وه‌ك مۆڵه‌تی تایبه‌تی عێراقی به‌مه‌رجێك مۆڵه‌ته‌كه ماوه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووبێت، چونكه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی لێخورین ته‌نیا پێنج ساڵه" فازڵ حاجی وای گوت.
له كۆتایشدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك ڕێنوێنى پێویستى ده‌وێت سه‌ردانى ماڵپه‌ڕى هاتوچۆى هه‌ولێر بكات.