ئه‌ستێره‌ی زنجیره درامای (عه‌شقی ماڤی ) گۆرانیبێژ ئێمرا بۆ گۆرانی گوتنی له سه‌ری ساڵ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ره‌تکرده‌وه.
گۆرابیبێژ و ئه‌کته‌ری تورکی ئێمرا به هۆی بوونی له شاری (که‌په‌دۆکیا) بۆ تۆمار کردنی زنجیره درامای عه‌شقی ماڤی ره‌تی کرده‌وه که سه‌ری ساڵ گۆرانی بڵێت.
ئێمرا خاوه‌نی هه‌واداری زۆره له وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا و تا باشوری ئه‌مریکاش ده‌گرێته‌وه.
ماوه‌ی 11 ساڵه وازی له گۆرانی گوتن هێناوه، ئه‌مساڵیش سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی پاره‌یه‌کی زۆر هه‌ر له‌سه‌ر بڕیار‌که‌ی به‌رده‌وام مایه‌وه.
به‌هۆی زنجیره دراماکه له شاری که‌په‌دۆکیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له‌وێ ده‌ژیت و بڕیاره سه‌ری ساڵیش هه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له‌وێ بێت.
سه‌رچاوه: gecce