گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه له زگماكییه‌وه ده‌ستی نه‌بووه به به‌رده‌وامی هه‌وڵیداوه به رێگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كان ئه‌م كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌مه توانی له میكانۆ ده‌ست بۆ خۆی دروست بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گه‌نجێك ده‌كات كه ده‌ستی نه‌بووه و له میكانۆ ده‌ستی بۆ خۆی دروست كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به‌ناوی "ده‌یڤد ئهگولهر" كه له زانكۆی "كه‌ته‌لۆنیا"ی ئیسپانی له به‌شی بایۆلۆجی ده‌خوێنێت توانی ته‌نیا له میكانۆ ده‌ستێكی رۆبۆتی بۆ خۆی دروست بكات.
ده‌یڤد له ته‌مه‌نی نۆ ساڵانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستێكی رۆبۆتی بۆ خۆی دروست بكات كه به‌هۆیه‌وه بتوانێ ئه‌و بۆشاییانه‌ی هه‌یه‌تی پڕیبكاتهوه، بۆیه له ئه‌نجامدا توانی ته‌نیا له میكانۆ له جۆری "LEGO" چه‌ند ده‌ستێكی رۆبۆتی دروست بكات.
ئه‌مه ده‌سته رۆبۆتییه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له هه‌موو دنیادا كه گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئه‌م داهێنانه ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها وه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێ داوه و گوتویه‌تی، من له میكانۆی LEGO توانیومه چوار جۆری جیاواز ده‌ستی رۆبۆتی بۆ خۆم دروست بكه‌م".